بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش لهۆنی بە ئاماژە بە دەفرایەتی گەشتیاری کوردستان وتی: ئەو پارێزگایە نسیبەت بە ۆانتایی و حەشیمەتەکەی، زیاتری ئاسەوارف و بینای مێژوویی لە ئیران هەیە و ئەوە نیشانەی دەوڵەمەندی میراتی فەرهەنگییە.
ناوبراو ئاماژدەی دایە سەر مزگەوت و تەکیە و شوێنە ئایینییەکان لە سنە و ناوازە بوونیان و هەروەها گۆلی زرێبار، بازاڕچەی سنووری، سروشتی هەورامان و وتی کوردستانی توانایی بوون بە جەمسەری گەشتیاری توندروستی لە ڕۆژاوای ئێرانیشی هەیە.
لهۆنی هەروەها ڕاشیگەیاند لە ساڵی ڕابردوودا زیات رلە 13 موسافیر سەردانی پارێزگایان کردووە.
هەروەها وتیشی کە کوردستان بە بۆنەی دەفرایەتی دەوڵەمەندییەوە لە وەبەرهێنانی جۆرەکانی پیشەی دەستی لە ڕیزی پارێزگا بەرچاوەکانی ئێران لە ئەو بارەیە و پێویستی بە پاڵپشتی تایبەت هەیە.
پارێزگاری کوردستان بە جەخت لەسەر ئەوەی کە پیشەی گەشتیاری و پیشەی دەستی تەوەرە سەرەکییەکانی گەشەی ئابووری ئەو پارێزگایەن، داوای پێشکەش کردنی ئاسانکاری دارایی بەتایبەتی بۆ گەشەی ژێرخانە گەشتیارییەکانی کرد.
News ID 56792
Your Comment